02-01-2010 | 10:37 pm

linux magazin in horsens train stationلەسەردەمانێک خولیای ئەم سیستەمە یان باشترە بڵێین ئەو ئایدۆلۆژییە (ئازادی لەئازادیدا) بووین، سەرچاوە زۆر کەم بوو. دەستکەوتنی شتێک بۆ خوێندنەوە، هەر ئەو پەرتووکە ئەستوورە زۆر توندوتۆڵانە بوون، کەخوێندنەوەیان کاتی باشی دەوست بۆ پراکتیزەکردن و لێکدانەوەی کەسیی خۆت. لێ ئەمڕۆ هەموو لایەنەکانی تری پەیدا بوون، بەڕەنگ و ڕوویەکەوە کەمایکرۆسۆفت هەمیشە خەریکە بیرۆکە دزینە وەکو (taskbar mouse over) کەپڕاو پڕ لەساڵی 2005 لە KDE بەکارهاتووە. بەهەرحاڵ.

ئەمڕۆ لەوێستگەکاندا و کۆشکەکاندا گۆڤارە جیاجیاکانی ئەوەندە زۆربوون بەباتی زانستی، چاوپێکەوتن، تووڵئامراز tip and tricks …هتد بەڕەنگ و ڕوویەکەوە کەتامەزرۆی خوێندنەوەیان دەکەیت، هەروەها هەمیشە هەڵگری DVD یان چەند دانەیەکن پڕ لەدابەشکردنەکانی لینوکس و نەرمەکاڵای بەسوود و ڤیدیۆ و ڕاهێنان و پڕۆگرامۆکە وێب ..هتد. هەربۆیەشە زۆر دەفرۆشرێن و ئارەزوو لەسەریان واچەندین ساڵە هەر ڕوو لەسەرکەوتنە.
وێنە: وێنەی تەختێکی گۆڤار و ڕۆژنامە فرۆشتنە لەوێستگەی شەمەندەفەری شارەکەمان.

یەک لێدوان بۆ “بازاڕی گۆڤاری لینوکس.”

  1. Comment له‌لایه‌ن گەردیلەى زانست — 17. كانونی دووه‌م 2010 @ 08:49

    خۆزگە بەو جێگایە

    لەکوردستانى خۆمان جگە لە چەند کێبێک دەربارەى لینوکس ئەویش هەر لە کێبخانە ماوەتەوە برواناکەم تاوکو ئێستا ١ جاریش خوێنرابێتەوە جگە لەوەى کە وەک خۆم لەشارى هەولێر چەندین کێبخانەم کرد باشى ئوبونتوم کرد کەس نەیدەزانیش چ باس دەکەم کە دەم ووت هەندێن کەس وەک سەرە پەنجە دەژمێردران زانیان مەبەستم چیە ئەوجا نازانم چۆن زانیان مەبەستم چیە ( سوبحانەالله )

    جگە لە چەند شوێنێک نەبێت کە سی دى کۆلێشن هەیە لەدەربارەى کێب چەند کیبێک هەیە ئەویش بە زمانى ئینگلیزى زۆر کۆن نوسراوەن لەسرە بنەماى زۆر کۆن بوو
    پێش ئەوە کێبێک خوێنینەوە لە دەربارەى لینوکس و دابەشکراوەکانى دەبێ خۆمان شارەزا بکەین لە زمانى ئینگلیزى دا ئەوەش لەسەر ئەوە ئاستى خوێندن ئەوەندە بەرزە لە کوردستان ماشالله هەموو فلین لە زمانى ئینگلیزى هەر بەس بەشى ئەوەمان دەکات کە ABCD یەکە لێک جابکەینەوە

    ئێستا بەرنامەم هەیە بۆ ئەوەى زمان پێشى هەموو شێتک دەست پێبکەمەوە بەڵام ژیانم کەمێک ئالۆز بووە.. لەبەر زۆرى دەوام و زۆر بوونى کار ەکانم

    بۆ سەرچاوەیەکى زۆر باش کە بەراستى جێگەى خۆیەتى باسى بکەم بۆ لینکوس و ئوبونتوو
    لێرە زۆر سوودم وەرگرتووە
    http://www.chawg.org/wiki/%D9%87%D8%A7%D9%88%D9%BE%DB%86%D9%84:Linux
    بۆ بەربلاو بوونى لینوکس و دابەشکراوەکانى لە کوردستانى خۆمانەوە خەڵکان ئاشقى لینوکس نابن تاکوەکو ماف خواردن لە کورستان سنورى بۆ دانەرێت و مافی کۆپی کردن نەخورێن

    بەرهەمەکانى مایکرۆسۆفت وەک تۆلکەى بەهار وایە لە کوردستان بازارى CD , DVD زۆر گەرمە شازى کۆپیت دەدەنێ کە لە دەروەى کوردستان بەرهەمەکە هەرچەند گرانبێ لە کوردستان بەرهەمەکەى ناگاتە ١.٥ دۆلاریش ئەوەیە تاکو ئێستا کەس سیستەمى کارگێرى لینوکس و هیچ لە سەرچاوەکانیش ناناسێ

    لەبەر خراپی نێت زۆر بەکەى دەتوانین سیستەمەى لینوکس دابگرین لە نێت ــــەوە لە بازارەکانیش زۆر بەدەگەن بەرهەماەکانى لینوکس هەیە
    تا لە زۆر خاوەن دوکانەکانى بازارى فۆرشتنى CD , DVD پاش ئەوە ى زۆر داواى ئۆبونتۆم کرد ئێستا بە خۆش حالیەوە بەرهەمەکانى لینوکس لە بازارەکان دەست دەکەوێ بەڵام بۆ بەکار بەردنى زۆر کەمن
    ئەوانەى لێرە بەر چاو دەکەوێ ئەگینا هیچ …..
    هیوا خوازم لە کوردستانیش بەوشێوەیەیی ووڵاتانى تر گرنگى بدرێت بە لینوکس و دابەشکراوەکانى ترى چ لە رووى بەکار هێنان چ لەرووى کێب گۆڤاردا

    رێزمان

بنوسە

16 queries. 0.268 seconds.