ماوەیەک بەرلەئێستا ئەم بابەتە کاک ئاراس ناردی بۆم، بەبۆنەی کەمکاتییەوە نەمتوانی ڕای خۆم دەربڕم بۆیە بەوردی خوێندمەوە چەند جارێک. پێش هەموو شتێیک:
1. هاوڵاتی وەکو رۆژنامەیەکی کوردی خاوەن ناوبانگ. هەقە یەک تۆز خەڵکی شارەزایان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتی ئایتی بەگشتی.
2. هەردوو ئەو برادەرەی قسەیان لەسەری کردووە ئا‌ڤێستا گرووپ و دۆت نێت، چەند نەشارازەیەک یەک بابەتی هاک و پاراستن دەزانێت ئەوانیش ئەوەندە.
بابچینەوە بەسەر چەند خاڵیکدا وەکو پانۆراما
سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌وكاره‌ی كردووه ناوبراو ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه ئه‌ویش یان له‌ڕێگای ئای‌پی كۆمپیوته‌ره‌وه‌یه یان یان له‌ڕێگه‌ی دۆمه‌ینه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
نازانم ئەم بەڕێزە پێیوایە هاکەر/پەلاماردەر ئەوەندە نەفام گێل بێت، کەبچێت ئای‌پی خۆی دۆمەینی خۆی بەکارببات؟ باشە بەکاربردنی پرۆکسی و دروستکردنی ڕاژەیەکی پرۆکسی proxy server دەبێت چەند گران بێت تاهاکەرێک پەی پێنەبات؟ ئەمە لێکدانەوەیەکی هەیە:
ئەوەی کەدواوە لەسەری خۆی نازانێت جارێک هاک و پەلامار چین و چۆن ئەنجام دەدرێن!؟
له‌چه‌ند رۆژی رابوردوودا ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌لایه‌ك كه‌سێكی نادیاره‌وه هاككرا، میران ئیسماعیل دیزاینه‌رو كارمه‌ند له‌كۆمپانییای دۆت نێت وتی «ئه‌و كه‌سه‌ی كه توانیویه‌تی هاكی بكات له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی پاسوۆرده‌كه‌ی بووه چووه‌ته ناو سایته‌كه‌وه«.
وایە، چونکە خۆیان بەتەکنیکی بەناوبانگی ASP.NET چێکیان کردووە، مەحاڵە هاک بکرێت، ئیلا و بیلا پاسۆردەکەی کارمەندێکیان دزیوە. ئەمە دەریدەخات لەئەلف و بێی خوێندنەوەی لۆگەکانی log files تێنەگەشتوون. بەداخەوە ڕاژەی هاوڵاتی وەکو هەموو پەڕەیەکی ئاسایی shared hosting ــەو ناتوانن بزانن چی ڕویداوە. ئەگەر دەیانزانی وانەئەبوو.
هه‌ندێك له‌دیزاینه‌رو كۆمپانیا كوردییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه كاری دیزاینی سایت‌و فرۆشتنی دۆمه‌ینه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن پێیانوایه ئه‌م كاره ته‌نیا ئاره‌زوویه‌كی سه‌یره‌و هه‌ندێكیشیان به‌خیانه‌ت له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
هاکەر و هاککردن وەکو پرۆسە نەبێت ئێستاش دەبا لەلێواری دنیای ئایتی بوینایە، کەسی هاککەر جانەوەر نییە بەڵکو پڕۆژەی هاککردن بەتایبەت Linux Kernel Hackers هۆکاری سەرەکی بەردەوامی خۆگونجاندنی ڕەقەکاڵاو و سیستەم و نەرمەکاڵان بەگشتی. هاککەری باش وەکو Alan cox لەم زلە کۆمپانیا بۆ ئەوەی تر دەچن لەپێناو پێشختن و زیاتر شکاندنی دیوارە ڕێگرەکان لەبەردەم پرۆسەی هارمۆنیکردنی ڕەقەکاڵا و سیستەمدا.
ده‌رباره‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن زانست جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كارمه‌ندانی كۆمپانیی ئا‌ڤێستا گرووپ، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه له‌كوردستان ئه‌وكاره بكات، ده‌توانیت بزانیت خه‌تی ئینته‌رنێته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی چ كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێته‌وه‌یه یان چ هێلێكی به‌كارهێناوه.
وتیشی «ئه‌م هێڵانه‌ش ئای‌پی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر لێره بكرێت ده‌دۆزریته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت به‌ته‌واوی رێگری لیبگریت، چونكه سایته به‌ناوبانگه جیهانییه‌كانیش هاك ده‌كرێن«.
هەمان هۆکارەکانی سەرەوە، کەڕادەی نەزانینی ئەو کەسانە لەڕووی پاراستن و ڕاژەوە دەردەخات.
ڕای کۆتایی:
هاککەر ئەو جانەوەرە بێمۆڕاڵە نییە، بەڵکو هاککرن یەکێکە لەپێویستیەکانی پرۆسەی تەکنەلۆژیای زانیاری. هەروەها پەلاماردەر و هاککردن هەموو کات لەدوای خۆی توندێکی تایبەت دەدات بەو ماڵپەڕ/نەرمەکاڵا/دەنکە. واتا هاکەر یەکسانە بەپڕۆگرامنوسێکی شارەزای بەسەلیقە (ئەگەر ئامرازی حازر و پەلاماری ئاشکرای دووبارەی دەستی پێشوی خۆی نەکاتەوە) بۆ نمونە ماڵپەڕی ئاوینە و هاوڵاتی و سبەی …هتد ئەوانەی بەم تەکنیکە نوێیە (واتا نەرمەکاڵای visual studio بەکاربردن و هەندێک کۆدی نادروستی html stupid table هەروەها بەیارمەتی نەرمەکاڵای DHTML Menu بۆ دروستکردنی دووگمەکان) هەموویان بۆ پەلاماردان شتێکی کراوەن. جاتائێستا چەند جار کراون ئەوەندە زیاتریان لەپێشە. بانمونەیەک وەربگرین:
ئای‌پی ڕاژەکە ( ping ئەمەت دەداتێ) واتا هەیە وەکو ئاسایی و ڕووکەش، هەروەها زانیاری تر لەسەر شوێنگەکان.
بەکرتەیەک دەست دەکەوێت ئەویش بەم شێوەیە
نمونەیەکی ئاسایی
یان زانینی کون و کەلەبەر
بەستەری تر
تێپەڕەوشە
ئەمەشیان Hash Cracker زۆرن جابەتایبەتی بۆ MD5.
Comment له‌لایه‌ن دابان — 10. تشرینی دووه‌م 2009 @ 14:56
لەپاش سڵاوم
ماڵپەڕی هاوڵاتی ماڵپەڕی سبەی و تەواوی ماڵپەڕەکانی گروپی دۆت نێت یەک سکرێپتی حازرە بەشی بەرێوەبەرایەتیەکەی هەروەها ئەو بەڕێزانە کۆد نووس نین بەڵکو هەڵدەستن بە دروست کردن و دەستکاری کردنی ڕوکارەکە بە پڕۆگرامی Microsoft Web Developer 2005 ووشانەکانی تری ، هەروەها ئەوەندەی من ئاگادارم هەڵدەستن بە دروستکردنی ڕوکارێک بە فۆتۆشۆپ و پاشان هەر بە وێب دیڤلۆپەرو ئامرازی Master Page لەگەڵ سکرێپتەکە ڕێکی دەخەن ئەمە تەکنلۆجیا نوێکەیە کە باسی دەکەن ماڵپەڕی هاوڵاتی سەقترین ماڵپەڕە ئەوە سەردەمێکە پێڕستی باڵای کێشەی هەیە نازانم بۆیان چاک ناکرێت یان خۆیان بۆ جوانی وایان لێکردووە و چاکی ناکەن!؟
من ئەو ڕۆژنامەیەم کڕی بوو کە خوێنمەوە تەنها خەفەتم بۆ ئەو ماڵپەڕانە دەخوارد کەلای ئەو دووکۆمپانیا بەڕێزە دروستکراون جارێ ئەو بەرێزەی لەکۆتایدا نووسیویەتی IP کوردستان دۆزینەوەی ئاسانە ئەوە هەر لەگوێی گادا نووستووە چونکە هێڵێکی وەک گۆران نێت یان کۆڕەک بەهەموو بەکارهێنەران یەک IP یان دوو IP یان هەیە ئیدی لەکوێوە و چۆن چۆنی ئەی دۆزیتەوە؟ گەرتەماشای لۆگەکانیش بکات .
لەهەمووی خۆشتر ئەگەر یەکێک لەو خاوەن ماڵپەڕانەی لای دۆت نێت هۆستیان کڕیوە ئەوەندە زانیاریان پێ‌بوو تێپەڕەووشەی هۆستەکانیان بگۆڕن ئەوە ئەم بەرێزانە ناتوانن دوای تەواو بوونی کاتی کڕینەکە بیوەستێنن نمونەی زیندوو http://www.suly-csi.org ئەوە یەک مانگە بەسەرچووە ئەڵێن ئەو پاسۆردەمان باتەوە بەڵکو ڕاگرە ڕەزیلەکەی پەیمانگا بەڵکو بیوەستێنین ئەگەر پارە نایات و نوێی ناکاتەوە ! ئەمەش نووکتەی ئایتی و هۆست فرۆشی زانا و بەکار بەری تەکنەلۆجیای نوێ .
هەر بمێنن.
Comment له‌لایه‌ن Rawand — 13. تشرینی دووه‌م 2009 @ 10:07
له‌م رۆژانه‌یا کابرایه‌کیان خۆی کرد به دووکانه‌که‌مدا ئێمه گروپێکی واین و واین ئیتر به‌و وه‌سفه‌ی خۆیان ده‌یکه‌ن هه‌ر شتێک ئێوه بۆتان نه‌کرا ئێمه بۆتانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، براده‌رێکم له‌لام دانیشتبوو وتی ئه‌ی خولی فێربوونتان هه‌یه ئه‌ویش پێی وت سه‌رمان لێبده بۆ کۆمپانیا، چووین و کۆمپانیا دوو کورسی و مێزێک و لاپتۆپپێکی کۆن زۆرتر هیچی ترمان نه‌بینی! پرسیارمان لێکردن بۆ خووله‌که‌یان، خوولی فێربوونی دیزاین (وابزانم فۆتۆشۆپ) 10 کاتژمێر ته‌نها 400 دۆلاره، خوله‌کانی تریشیان هه‌ر به هه‌مان شێوه.
Comment له‌لایه‌ن ئاراس — 13. تشرینی دووه‌م 2009 @ 14:29
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەموو ئەو شارەزایانەی کە قسەیان کردوە، زانین و زانستیان هەرچەندێک بێت لە بوارەکانی دیزاین و بەرنامەداڕشتندا، ئەوا بەو قسانەیاندا دەتوانم بڵێم هیچ شارەزان نین لە بواری پاراستندا، هیچ عەیب نییە مرۆڤ بڵێ نازانم، بەڵام عەیبە شتەکان بەهەڵە لەخەڵک بگەیەنین. پاراستن تەنها ئای‌پی و تێپەڕەوشە نییە.
Comment له‌لایه‌ن كـــۆڤــــان — 14. تشرینی دووه‌م 2009 @ 21:20
لەگەڵ ڕیزم ئەو کۆمپانیایانە تەنها لەبەر وەرگرتنی ماددە جۆرە درۆ دەکەن.
پێیان وایە کە تێپەڕە ووشە بەهێز بوو ئەگەر هاك کردن نامێنێت! ، بەداخەوە کۆمپانیایەك و ناوێکی گەورە (ناوی زل و شاری وێران) ــە.
دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە هاکەرز لە کوردستان بە هێچ شێوەیەك ناناسرێتەوە چوونکە هیچ کام لە ئایپیەکانی کوردستان جێگیر نین ، وەکوو لە سەرەوەش نووسراوە هاکەرز بتوانێت ماڵپەڕێکی گەورە هاك بکات بەکارهێنانی proxy ئەوەندە گران نیە.