26-09-2009 | 10:52 pm

دەمێک بوو، لەبەر هۆکاری نەبوونی ڕەقەکاڵای لەبار بۆ بەکاربردنی Ubuntu دوورکەوتوبوومە لێی، تەنها جارجارە لە virtualbox ـەوە تەماشای دوایەمین گۆڕانکارییەکانم دەکرد لەگەڵ دابەشکردنەکانی تر. هەرچەندە وەکو ئایدۆلۆژی Fedora ــم پێ دروسترە وەکو خۆم، بەڵام بەکارهێنانی SElinux لەلایەنیانەوە گوومانی خستۆتە دڵمەوە، کەبەهەمان دەڤەری Redhat دەڕوات نەکەم نەزیاد و مۆنۆپۆلکردنی پڕۆژەکە بەچاوتروکانێکە. هەروەها لەم هەفتەیەدا هەواڵی Fedora۱۲ و تێهەڵکێشکردنی Sandbox ــم خوێندەوە. وەکو دیوێکی تری ئاسایش، کەخۆی لەخۆیدا یەک هۆقە پرسیار هەڵدەگرێت.
ئایا بۆ ئاسایشێکی تێهەڵکێش بەسەرویدا، ئەی بۆ سیستەمەکە خۆی بەتەنها نا؟ شایەت ئەمە بیروبۆچوونی بەکارهێنەرێکی ئاسایی وەکو منە. چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت توانای سیستەمی کارگێڕی لەبەڕێوەبردنی ڕاژەدا دەردەکەوێت. کەکاریش کەوتە سەرئەوەی لەڕاژەیەکدا سەدەها هەزار بڕە پارە و نهێنی تاکەکانی تیابێت، ئیتر وتنەوەی قەوانە سواوەکەی هەندێ windows mouse pusher بەکارنایەت و ئاسایش قسەی خۆی هەیە. ئایا کێ لەتوانایدایە پرۆسەی ئاسایش بەڕێوە ببات؟
وەکو زۆر جار وتومە: سیستەم بەقەت ئەدمینەکەی(بەڕێوبەرەکەی) پارێزراوە. وە ئاسایش دۆخ نییە بەڵکو پرۆسەیە هەموو ساتێک دەبێت خۆی پتەوتر بکات هەروەها پێویستی بەبەڕێوەبردنە.
بەهەرحاڵ !!
ئەمەش کۆمەڵێک وێنەی سەر ڕوومێزەکە Ubuntu 9.04 Jaunty:

9 لێدوان بۆ “ئوبونتوی نوێ بەتاریکی!”

  1. Comment له‌لایه‌ن هاوڕێ — 28. ئه‌یلول 2009 @ 22:12

    سلاو ده‌ست خۆش بێت کاک سیا بۆ ئه‌م وێنانه‌
    پرسیارێکم هه‌بوو ئاته‌ تۆ ته‌مه‌نت چه‌نده‌ چی ده‌خوێنیت
    زۆر سوپاس

  2. Comment له‌لایه‌ن DeSian — 1. تشرینی یه‌كه‌م 2009 @ 00:25

    من پیرم وا سی ساڵم، خوێندن تەواو بوو، ئەگەر لەداهاتوودا خوێندمەوە، ئاگادارت دەکەمەوە.
    کاتێکی خۆش

  3. Comment له‌لایه‌ن هاوڕێ — 1. تشرینی یه‌كه‌م 2009 @ 16:59

    سلاو کاک سیا، به‌ڕاستی من تۆم زۆر خۆش ئه‌وێت، کاره‌که‌نت جێگای شانازیه‌ که‌ کوردێکی وه‌ک و تۆی به‌ڕێز خزمه‌ت ده‌که‌ت له‌ بواری ئایتی، ئه‌گه‌ر سه‌رت نه‌ئێشێنم جه‌نابتان له‌کوێ ده‌ژین

  4. Comment له‌لایه‌ن DeSian — 3. تشرینی یه‌كه‌م 2009 @ 16:05

    سوپاس، بەڵام زۆر شتی تر هەیە شایەنی خۆشویستنە نەک من :)

  5. Comment له‌لایه‌ن Zhewar — 8. تشرینی یه‌كه‌م 2009 @ 02:04

    ده‌ست خۆش بێت.هیوای به‌رده‌وامی.
    بابه‌ته‌کانی بلاگه‌که‌ت دره‌نگ دره‌نگ بلاو ده‌که‌یته‌وه‌.خوازیارم زوو بلاویان بکه‌یته‌وه‌.
    هه‌ربژیت

  6. Comment له‌لایه‌ن كـــۆڤــــان — 8. تشرینی یه‌كه‌م 2009 @ 18:51

    ده‌ستخۆش کاك سیا به‌ڕاستی زۆر جوانه‌ له‌ ڕووی گرافیکه‌وه‌.

    ئه‌و هه‌موو کاره‌ هیلاك بوونێکی بێ وێنه‌ به‌ خۆڕایی!

    به‌ ڕاستی زۆر جێگای سه‌رنجه‌ له‌ کاتێكدا زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی درووستکردنی نه‌رمه‌کاڵا ته‌نانه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی لای خۆشمان که‌ دوو لایه‌ر به‌ فۆتۆشۆپ درووست ده‌که‌ن به‌ بێ پاره‌ نایکه‌ن.

  7. Comment له‌لایه‌ن ئاراس — 5. تشرینی دووه‌م 2009 @ 12:07

    بۆچوونی من لەسەر مۆنۆپۆلکردنی: بۆ بەکارهێنەری زیرەک کراوەیی کۆدەکان و داوانامەکان بڕیاردەرە. ئەوانەی بازرگانی دەکەن لەم بوارەدا جاری وا هەیە بۆ پەرەپێدەرەکان وەکو دەرەبەگ و جوتیاری جاران دێنەبەرچاو، بەس ئەوەی دڵیان خۆش دەکات دەسەڵاتیانە لە بوارەکەدا، مانەوەیانە لە پرۆسەکەدا، نەگۆڕینی پێناسەی ژێدەرکراوەکانە بەئاستێک کە تەنها خزمەتی گیرفانی کۆمپانیایەک یان دامەزراوەیەک بکات. دیقەتم داوە تۆ کراوە open لەگەڵ خۆڕا free تێکەڵ دەکەیت. لێدوانمان دەبێتەوە.
    سەرکەوتوو بیت.

  8. Comment له‌لایه‌ن DeSian — 8. تشرینی دووه‌م 2009 @ 01:34

    باش لەمانای کراوە و خۆڕایی گەشتووم، خۆڕاش وەکو نوسیویانە بەمانای بیرەی خۆڕایی نایەت. مافی لەبەرگرتنەوە قورسترین و ئاڵۆزترین شتە کەهەموو دەم پارەی پێ پەیدا دەکرێت.
    وەمن لەم باسە باسی هیچ شێوەیک لەوانەم نەکردووە بەڵکو وەکو ڕای خۆم لەسەر ئوبونتو و فیدۆرا وەکو ئەندازەی کار و ئامانجی کاریان. وە ئایا ئەوە بۆچ و ئەمە بۆچ؟

  9. Comment له‌لایه‌ن گەردیلەی زانست — 20. كانونی یه‌كه‌م 2009 @ 09:52

    سلاو
    دەست خۆشیت لێ دەکەم بۆ روون کردنەوەیە جوانە
    بەراستی دونیای لینوکس دونیایەکی ترە دوونیای سەرچاوە کراو خۆرایی
    ‌هەرچەندە من سەرەتام لە لینۆکس و ئوبونتو بەڵام بەڵام بە خۆشترین سیستەمی کارگێڕ دادەنێم
    وەکو بۆچوونی خۆم  

بنوسە

20 queries. 0.366 seconds.