20-09-2009 | 2:39 pm

بەهاتنمان بۆ ئەم وڵاتانە، تێکەڵ بەدنیایەکی تر و مینتاڵیتی میللەتانی تر دەبیت. ناویان دەژێت و دەگوزەرێیت. بەبۆنەی ژیانەوە دیسانەوە سەردەمێکە لەئەڵمانیا وەکو خۆم دوورم. تەنها بەو پەرتووک و کەناڵ و ماڵپەڕانەوە نەبێت کەدەیانبیم و دەیانبیستم و دەیانخوێنمەوە. هەروەها جار جار بەهۆی کۆمەڵێک برادەری کاتی خوێندنەوە دەکەوینە دەمەتەقێ. بەڵام ئەمرۆ لە YouTube ئەمەم بەرچاو کەوت. پێکەناوی و لۆجیکە قسەکانی ( سەرەڕای ئەوەش بەدیالێکتی یان بەئەکسێنتی خەڵکی بایەرەوە :) ). بیرکاری و ژمێریاریەکی وردی تێدایە، کەپڕاوپڕ دەکاتە دیسیپلینی ئەڵمانڕەگەز.

سیاسیەکانیان لەو وڵاتەی کەسەردەمێکە یەکەم وڵاتی جیهانە بۆ هەناردەکردن و لەباشترین وڵاتانی جیهانە لەڕووی جۆرایەتی ژیانەوە و لەتەکنەلۆژیاشدا لەیەکەمی یەکەمەکانە. کەچی ئاوها باس لەقەرزاری حکومەتەیان دەکەن و دەیکەن. ئەوانەی لای خۆشمان بەدرۆ کەلاوەیان لێکردوین بەدوبەی و سانفراسیسکۆ هەمیشە وڵات شامی شەریفە.

لێدوانیک بنوسە!

بنوسە

17 queries. 0.257 seconds.