19-07-2009 | 12:17 pm

mehzelkei-zankoبەبۆنەی یەکێک لەبرادەرانەوە چووین بۆ خزمەتی دکتۆر …. سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنیک و هەموو شت لەزانکۆی … و دوای چەندین پاڵێوی سکرتێر، گەشتین بەحزووری. کۆمپیوتەرێکی جانتایی لەبەردەست بوو، دوو میوانی تریشی لابوو. هێڵی ئەنتەرنێت لەزانکۆ نەبوو ئەو ڕۆژە.
کەگەشتینە خزمەتی بۆمانی ڕوون کردەوە کەخەریکە قەمەر سەناعی شەبەکاتی ئینتەرنێت دەگۆڕێت. بۆیە هۆکاری نەبوونی هڵێی گەڕاندەوە بۆئەوە.
من لام وابوو کابرا یان کامێرای شاراوەیە یان بەئارەزوی خۆی پێمان ڕادەبوێرێت. وەلاشم وابوو ئەگەر نوکتەبازە یان نوکتەچییە، ئەوە نوکتەیەکی بێتامە کەس پێی پێ ناکەنێت. بەڵکو شەرمیەکی گەورەیە. جائیتر نازانم ئەم قەمەرەی کەگۆڕی پرسی بە NASA کرد؟ یان پێویست ناکات چونکە دۆستی کابرایە و کابراش خۆی سۆشیال دیموکراتە پرسی ناوێت.
هەر ئەمڕۆش ئەم وێنەیەی لاتەنیشتیم بینی، یەکێک لەخوێندکاران وتی دەبێت CD/DVD لەسەر لاتەنیشت تێ بکەیت بیلا مەعنا دەستی پێوە بگریت، هەروەها لەهەمووی سەیرتر شوێنی خۆشی هەیە و PC Vertical ن کۆمپیوتەری ستونین بەڵام لەوانەیە ئەو برادەرەی خەریکی قەمەر گۆڕین بێت پێی وابێت دەبێت لەسەر لاتەنیش بێت تاوەکو دەنگی پانکە و شتەکانی ناوەوەی لەگەڵ دەنگی مۆنیتۆرەکە تێکەڵ بن و زیاتر خوێندکار وەڕس بێت. یان وەختی خۆی PC Horizontal کۆمپیوتەری ئاسۆیی بینێبێت لەشوێنێک و ئیتر پێی وابێت ئەوها جوانترە.
بەڵام ئەکرێت ئەم لێکدانەوەی من نەبێت، بەڵکو سڕێکی زۆر گرنگ لەپشتی ئەم داهێنانەوە بێت.
تۆ بڵێی چی بێت!!؟

6 لێدوان بۆ “زانکۆ لەسەر لا :)”

  1. Comment له‌لایه‌ن كه‌سێك — 20. ته‌مموز 2009 @ 13:41

    من وای بۆ ده‌چم مه‌به‌ست له‌و درێژ كردنوو پاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایه‌ك به‌ ده‌ردی كاك سیا فه‌رمووی بیلا مه‌عنا ته‌نها بۆ كه‌م گرتنی شوێنه‌
    یانیش بۆ ئیسراحت ههههه
    ———————————
    ئه‌ی ئه‌وه‌ی قه‌مه‌ر سه‌ناعی هههه
    بۆ ئه‌وه‌یان بلێم چی له‌وه‌ ئه‌چێ كابرا شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ببینێت هه‌رامه‌ی(هین)ــی خواردبیته‌وه‌ و سه‌ری هه‌ر گه‌رم بووه‌تا ئه‌و كاته‌ .

  2. Comment له‌لایه‌ن kura_kurd — 20. ته‌مموز 2009 @ 15:15

    ههههههههههههههههه ده‌ست خۆش بۆ که‌یسه‌کان که‌ ئاوا دانراوه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ مۆنیته‌ره‌که‌ به‌رز بێت هههه
    ——–
    بۆ مانگه‌ ده‌ست کرده‌که‌ ئه‌وه‌ له‌ وانه‌یه‌ مناڵێک به‌ دار لاستیک له‌ مانگه‌ ده‌ست کرده‌که‌ی دابێت
    هههههههههههههه
    هه‌ربژیت ده‌ست خۆش

  3. Comment له‌لایه‌ن خدرخۆش گله‌یی — 4. تشرینی دووه‌م 2009 @ 15:39

    باشه‌ وه‌ڵاهی زۆر سه‌یره‌ كه‌ من شتێك نه‌زانم ده‌ڵێم ناااازانم و هیچ پێم عه‌یب نیه‌ ،

    كه‌ ئه‌م دكتۆر ……سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنیک و هەموو شت كه‌ زانیاریت بۆ خۆت نیه‌ بڵێ وه‌رن سه‌ره‌تا خۆم فێربكه‌ن ئینجا برۆن به‌لای قوتابیه‌كانه‌وه‌ ئه‌وان فێربكه‌ ،

    به‌ڵام نا ئه‌م هه‌ر زمانی له‌سه‌ر وشه‌ی عه‌ره‌بی لێ ڕاهاتوه‌ له‌وه‌ده‌چێت كۆنه‌ به‌عسی بێت ئه‌گه‌ر تۆزێك بۆی مه‌یسه‌ر بێت هه‌ر به‌كوردی وشه‌ له‌ ده‌میوه‌ ده‌رناچێت ،!!! تۆ وه‌ره‌ [b]سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنیک [/b] بیت به‌تایبه‌ت له‌ زانكۆ به‌ سه‌ته‌لایت بڵێیت [b]قەمەر سەناعی [/b]
    ئاخخخخخخخ له‌ده‌ست واسته‌ی حیزبی .

  4. Comment له‌لایه‌ن Shrek — 14. كانونی یه‌كه‌م 2009 @ 23:52

    I think you should put this image on YouTube and it will get lots of hits. I only can say it is un usuall.

  5. Comment له‌لایه‌ن DeSian — 24. كانونی یه‌كه‌م 2009 @ 10:57

    I only can say it is un usuall
    جەنابتان مەخسەدتان وشەی unusualــە؟

  6. Comment له‌لایه‌ن Shrek — 25. كانونی یه‌كه‌م 2009 @ 01:36

    به‌ڵێ ببورن بۆ هه‌ڵه ی نووسینه‌که‌.

بنوسە

17 queries. 0.269 seconds.