.
دەمی هەرکەس دەکەیتەوە لەم ڕۆژەدا، پڕاوپڕە لەخەم و ناڕەزایی لەسیستەم و دەسەڵات و شێوەی بەڕێوەبردن. لەدابەشکردنی مووچە و یەکسانی و دادپەروەری دەزگاکان و ناڕاستگۆی سەرانی سیاسی کورد لەگەڵ هەموو توێژەکاندا. لەپاڵ ئەمانەدا کەسانێک وەکو ئێمە کەهەندێک بواری ئایتیمان بەلاوە گرنگە، ڕۆژ نییە لەمەکۆکان و شوێنان نەبیستین کەچەند سیستەمێکی سەقەتی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت هەیە و چەندیان پارە لێدەسێنن و سەرەرای ئەمەش کارەبای نیشتیمانی و موەلیدە، …هتد و چەند دواکەوتوون لەبواری ئایتی و چەند دکتۆرەکان بێ سەرە واون.
ئەمانە و ملیۆنەهای تر دەبینین و دەبیستین بەتایبەت ئێمەی دەرەوە. جائەوە ئێستا هەڵبژاردن هاتۆتە پێش و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئازادیت و کەسیش ناتوانێت بزانێت دەنگت بەکامە لیست داوە. تاوەکو لێپێچینەوەت لەگەڵدا بکەن. گەر لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی ڕەها ئەمەی ئێستای پێ قبوڵ بوو، بەڕاستی دەبێت بڵێین ئەو گلەییانە هەمووی درۆ و دەلەسە و بوختان بوون و ئەو ڕەخنانەش هەمووی وەکو تۆزی دەهۆڵ بێناوەڕۆک و بێ‌مانا بوون.
چونکە جارێکی تر ئارەزووی خوێندنەوەی دەقی وا ناکەینەوە.
Comment له‌لایه‌ن كه‌سێك — 7. ته‌مموز 2009 @ 02:13
هه‌موو شتێك ڕوون و ئاشكرایه !ا ئه‌گه‌ر به‌و ژیانه‌ت ڕازی ئه‌وه ده‌نگ بده به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌خت بوو ئه‌گه‌ر ڕازیش نیت ئه‌وانیتر تاقی بكه‌وه
،،،،،،،،،،،
كاك سیا هیچ تێبینیه‌كت نه‌نووسیوه بۆ سنوردانانی لێدوانی كه‌سانیتر له‌م باسه! بێسنووره؟
Comment له‌لایه‌ن گەردیلەى زانست — 7. ته‌مموز 2009 @ 09:35
پرو پاگەیندەیەکى زۆر و بەرهەمێکى بێ مانا‌و کارێکى سەقەت دەسەلاتێکى بەزۆر سەپێن و ئاغا‌و دەرەبەگایەتى
هەموو لەسەر حسابى میللەت
دەنگ بدە هەر بەخۆیانن و دەنگ نەدەى هەر بەخۆیانن
کەواتە سفر و هیچ بەدەست
وەک و کەسێکى ئازاد نە دەنگ دەدەم و نە گلەى لە کەس دەکەم چونکە هیچ کاتێک باش نابێت بۆ مان تاکو خۆمان خۆمان چاک نەکەین و پێش هەموو شتێک لەگەڵ خۆمان راست نین ئەوجا لەگەڵ بەرامبەرەکەمان
یەک دنیا رێز
Comment له‌لایه‌ن DeSian — 11. ته‌مموز 2009 @ 10:15
هەموومان وەکو تۆ بیربکەینەوە و هەموو مرۆڤایەتی وەکو تۆ بیری بکردایتەوە، ئێستا فاشیلترین ژیان لەهەموو وڵاتان دەبوو. جەنابت پێت وایە، بەیانیەک هەڵسی لەخەو و هەموو دنیا بووبێت بەماستی مەیو!
بەڕێز:
نەخوداوەند و قورئان و نەهیج پرەنسیپێکی مرۆیی ئاماژە بەوە ناکەن. هۆ گەلۆ دانیشن لەماڵی خۆتان و هاکا بۆخۆی هەموو شک چاک دەبێت. تۆ یەک تاکی و هەزارەهای تر هەن وەکو تۆ. ئەگەر دەنگ نەدەیت تۆ تاوان دەکەیت و بەشداری لەمانەوەی دز و جەردە. دەنگ بدە بەوەی هیچ نەبێت لەگەڵ ئایدۆلۆژیەکەت دەگونجێت.
ئەمە باشترین بانگەوازە
Comment له‌لایه‌ن كه‌سێك — 14. ته‌مموز 2009 @ 19:59
كاك سیا هیچ تێبینیه‌كت نه‌نووسیوه بۆ سنوردانانی لێدوانی كه‌سانیتر له‌م باسه! بێسنووره؟؟؟
Comment له‌لایه‌ن گەردیلەى زانست — 15. ته‌مموز 2009 @ 18:07
مامە سیا مەبەستم ئەوە نیە کە خەڵکینە دەنگ مەدەن
مەبەستم ئێستا لەو نموونەیە روونتر دیارە
کاتى دەنگ دانى بوو مامۆستایەکى هاورێم لەسەر ندوقى دەنگ دان بوو بەزمانى خۆى باسى کرد بۆم ووتى : کەسى وا هەبووە لە دەنگێک زیاترى داوە خۆت دەزانى دەبێ پەنجەى مۆر بکرێت بەڵام شتێک هەیە بەناو فاس ى پێ دەڵێن بۆ خاوێنکردنەوەى کەڵ و پەلى خواردن بەکار دێت یەک سەر پەنجەى خۆیان بە فاسەکە رەش دەکردەوە دەچوونە بنکەیەکى تر دەنگیان دەدا وە لەچەندین شوێن ئەوەیان دووبارە دەکردەوە
بروا پێبکە من خۆم بە چاوى خۆم بینوومە کە چەندین کەس لەناو یەک کۆستەر کۆدەبوونەوە دەیان ووت دەچین دەنگ دەدەین بەڵام نەک چارەک بەڵکو چەندین جا
بنکەى وا هەبووە کە پێش کات ژمێر ١٠ بەیانى فۆرمەکانى تەواو بووە هاوڵاتى چووە دەنگ بدات دەیان ووت فۆرم نەماوە بەستەزمانەى هێشتا هاولاتى گەرەک دەنگى نەداوە بەتەواوى
بنکەى واش هەبوو کاتى دەنگ دان تەواو بووە فۆرمێکى زۆر ماوەتەوە کە کەس دەنگى نەداوە ،،، ئەمر لە شوێنى بەرزەوە هاتووە بۆ لیستەککەى خۆى صەح لێبدەن
ئایا دەنگ دان بدەى و نەدەى جیاوازى پێکراوە ؟؟؟
مەبەستم ئێستا روونە بەڵام ئێستا لیستى گۆران هەیە بەقسەو باس و ریکڵامو ئەو شتانە دەلێن ئەوزعەکەى ئێستا دەگۆین
ئەوجا پاشى دەنگ دان کار‌و کەسابەتیان دەبینن
رێزمان
Comment له‌لایه‌ن DeSian — 16. ته‌مموز 2009 @ 09:58
ئەگەر بکرێتە چەلەحانێ و باسی خەڵکی تر و کەسایەتی بەڵێ کاتی بڵاوکردنەوەیمان نییە!
Comment له‌لایه‌ن DeSian — 16. ته‌مموز 2009 @ 10:01
ئەمجارە وەکو جارەکانی تر نییە، بۆیە دەسەڵات تۆقیوە، نزیکەی 3000 سەربازی ئەمریکی سەرپەرشتیان دەکەن. هەزارەها چاودێری وڵاتانی لێن. لیژنەکانی هەمووی لەبەغداوەن و دەنگدان لەسەر سیستەمێکی ترە. ناکرێت فێڵ بنەبڕ بکرێت بەڵام دڵنیام ئەمجارە هیچ لەوانە دادیان نادات.
مەرجیش نییە لیستی گۆڕان، باخەڵکی نوێ بێت. حیزب نەمێنێت لەحکومەت و حیزب ببێتە موچەخۆری حکومەت نەک بەپێچەوانەوە.
Comment له‌لایه‌ن كه‌سێك — 17. ته‌مموز 2009 @ 00:21
له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه ئێستا منافه‌سه‌یه‌كی زۆر توند هه‌یه له نێوان لیسته‌كات به تایبه‌تی لیستی گۆڕان و لیستی كوردستانی ئه‌وه‌ی شتێكی زۆر باشه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌نیا له مه‌یدان بوو كه‌سیتر نه‌بوو شان له شانی بده له‌و كاته ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ده‌یكات به هه‌وه‌سی خۆی ده‌كات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌بوو ناتوانێ هه‌موو شتێ بكه . كاكه فه‌رهاد سه‌نگاوی شتێكی زۆر جوانی ووت .
تاكه‌ی ووڵات شكست خواردووی نا یه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی بێ
ریش سپی بوو نه‌بڕایه‌وه ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه
گوێ له هیچ كه‌س ڕاناگرن
هه‌ر گیرفانی پێ پر ئه‌كه‌ن
ئه‌و به‌ڕگه‌ی وا له‌به‌ریانه پیس بوو درا هه‌ر نایگۆڕن
ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه ئه‌مرۆ سبه‌ی هه‌ر یه‌ك جۆڕن
http://www.youtube.com/watch?v=NMzl3WL4xnk
ڕێزمان
Comment له‌لایه‌ن گەردیلەى زانست — 17. ته‌مموز 2009 @ 17:00
مامە سیا مەسەلەیەکى فارسى هەیە جوانم لە یاد نیە بەڵام ماکەیم لەیادە دەلێ
ئەو هەوالەى ئەمرۆ بە پارەیە ، بەیانى بەبەڵاشە
ئەوجا هەموو هەول پرو پاگەندەکان دیار دەبێ پاشى ٢٥ مانگ
Comment له‌لایه‌ن كه‌سێك — 31. ته‌مموز 2009 @ 00:24
ئێستا چی ئه‌ڵێن؟
كه پاش هه‌ڵبژاردنه!
Comment له‌لایه‌ن DeSian — 31. ته‌مموز 2009 @ 00:58
دەرکەوت ئەو خەڵکە لەمن وشیارترە. لیستێک بەسەرۆک کۆمار و ملیارەها پارە و ماکسی و لاپ‌تۆپ دابەشکردن و گەڕان کۆڵان بەکۆڵان بەلیستێکی 60 ڕۆژی بێ حیزب بدۆڕێت (56 /2 = 27،5) وە لیستێکی لە 1992 99% بێنێت و پاشان لە2005 78% بهێنێت. پاش چوارساڵی تر لەهەموو پارێزگاکانی عێرراق لەدواوە بێت و بگاتە 56%.
گەشبینم، چونکە میللەتێکمان لێ پەیدا بووە دەڵێت (سەلاحەدین و کاکە حەمە نەوشیروان..هتد خزمەتمان نەکەن لەسەر سندووقی دەنگدان ئابڕوی دەبەین)
Comment له‌لایه‌ن كه‌سێك — 10. ئاب 2009 @ 02:00
كاك سیا ئه‌وانه‌ی باسیان ئه‌كه‌یت هه‌ر وایه ته‌نها له كاتی ده‌نگ دانه‌كه كاری پێیانه
به‌داخه‌وه كۆمسیۆنیش سه‌ربه‌خۆی خۆی له ده‌ستدا ئه‌ی ئه‌و میله‌ته غه‌ریبه‌ش هه‌ر ئه‌بێ چاویان له‌و به‌رماوه بێت له كه له بنه‌ماڵه ئه‌رژێت و فرێی ئه‌ده‌ن
ببورن كه وا ئه‌لێم به‌ڵام ئه‌وه‌راستیه
له سالانی ڕابردوو میله‌ت چاوه‌روانی بریارێكی خۆشی په‌رلمانیان ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جاتیان بێت كه سه‌یری په‌رلمانیش ئه‌كه‌ی ئه‌بینی ئه‌ندام په‌رله‌مان چۆن كارت بۆ ئه‌كات تا له ناخۆشی رزگارت ئه‌كات ئه‌گه‌ریش باوه‌رناكه‌ی فه‌رموو به چاوانی خۆت سه‌یری بكه براله
http://www.youtube.com/watch?v=G8BFOB461S8
Comment له‌لایه‌ن خدرخۆش گله‌یی — 21. تشرینی یه‌كه‌م 2009 @ 13:23
من هه‌مو گیانم گلییه ،
نازانم باسی گه‌نده‌ڵی بكه‌م
یان
ده‌ست تێوه‌ردانی حبزبه‌كان بۆ ناو حكومه‌تو خه‌ڵك
یان باسی مه‌نسله بێ خه‌مه‌كان و خه‌و خۆشه‌كان
یان سه‌رۆكی زۆر مورتاح كه لای وابێت هه‌ر هیچ شتێك كێشه‌ی نیه ته‌نیا جامانه‌كه‌ی سه‌ری نه‌بێت
یان
به‌رپرسه‌كانی كوردله ناو حكومه‌تی عێراق
كوره هێنده به گلییمه نازانم ده‌قاو ده‌ق باسی چ شتێك بكه‌م …
هه‌ر كوچه‌و كه‌له‌به‌رێكی كوردستان ئه‌بینیت ئێستا بوه به گه‌نده‌ڵ هێنده ئه‌و وشه‌یه‌مان بیستوه وشه‌ی گه‌نده‌ڵ بۆته بنێشه خۆشه
كوره خۆزیا قه‌تاو قه‌ت كورد نه‌بومایه
گله‌ییه‌كانم لێره‌وه كۆتایی نایه‌ت ، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌مو شتێك بنوسم سه‌ره‌تا ئێوه لێم بێزار ده‌بن و كه‌سیش توانای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانمی نامێنێت ، و وه‌ڕه‌نگه بنكه‌ی زانیاری ئێره‌ش بته‌قێته‌وه له گه‌ڵ نوسینه‌كانی من و ئێوه‌و هه‌مومان ن
بـــــــــه ڵام هیچ شـــــــــــتێك نـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاتوانین بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــگۆڕین .