29-05-2009 | 7:13 pm

desian-matrix-logoماوەیەکە خەریکم لەگەڵ ئەوەی ڕووکارێکی قێزەوەنتر لەوەی هەمبوو دروست بکەم، بۆیە جار جار هەندێک کۆدم دەنوسی لە CSS و XHTML ی پەڕەکان و بە بەرنامەی GIMP خەریکی ڕەنگهێنان و بردن بووم. زۆرکەس پێم دەڵێن کەزەوقسزم لەڕەنگدا، بۆیە ئەمجارە ڕەنگێکی جیاوازم هەڵبژارد کەلەسەر بنەمای Matrix ــوە وەرگیراوە. جاسەرتان نەیەشێنم ویستم ئەمجارە هیچ پەڕەیەکی بەبنەڕەت وەکو WordpressBlog نەبێت و زیاتر لە CMS ــێکی گچکە بچێت. بۆیە دەستکاری هەندێک کۆدی WP_QUERY م کرد لەگەڵ دروستکردنی هەندێک LOOP نوێ بەیارمەتی کۆدەکانی PHPـی بۆ نیشاندان و دەرخستنی بابەتەکان. کۆدەکانی خۆشم تاوەکو توانیومە بەپاکی نوسیومە لەسەر بنەمایەکی دروست. هیوام وایە ئەمجارەیان لەوانی تر نەچێت بڵاگە پەرپووتەکەم.
تێبینی: ئەگەر پرسیاری چۆنیەتی دروستکردنیت هەیە؟ لەمەکۆکانی چاوگ بینوسە، لەوێ هاوڕێیان باشتر شارەزان.

یەک لێدوان بۆ “ڕووکاری نوێ بەڕەنگی MARTIX”

  1. Comment له‌لایه‌ن Rawand — 2. حوزه‌یران 2009 @ 20:56

    وه‌کو سه‌رجه‌م کاره‌کانی پێشووت سه‌رنج ڕاکێشه‌، به‌ هیوام بتوانم وه‌کو تۆ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ ڕێکبخه‌م

بنوسە

17 queries. 0.265 seconds.