ئەمڕۆ لۆگۆی گووگڵ گۆڕابوو بەوێنەی نیمچە ئادەمیزاد و مەیمونێکی بەبەردبوو، بەگەورەیی لەسەر بەستەرەکان نوسرابوو missing link found. گرنگی ئەم دۆزینەوەیە لەوەدایە، چەندین بیردۆز و سەدەها پرسیاری نەبوونی گرێدانی نێوان قۆناغی مەیمونی و ئادەمیزادی شی دەکاتەوە و چەندین کۆڵەکە و ڕاژەی تر دەخاتە ژێر بیردۆزەکانی گەشەی مرۆڤ و تێپەڕبوونی ئادەمیزادەوە. هاوکات چەندین کێشمە و لێکدانەوەی تر دێنێتە ئاراوە، کەدەبێت لەلایەن لێکۆڵەوارانی ئاینەکانەوە بۆ خودی ئینسان و چیرۆکی ئادەم و حەوا کەبناغەی دروستبوونی ئەم ئینسانەیە، شیکردنەوەی نوێی بۆ بکرێت.
جانازانین بەکوێ دەگات؟
Comment لهلایهن كهسێك — 25. ئایار 2009 @ 21:19
ههر ئهیزانین ئهورۆش نا دووسبهی
Comment لهلایهن Broosk — 27. حوزهیران 2009 @ 00:48
باشە بڕوا بەکێ بکرێت باشە ؟ لەنێوان بوون و نەبوونى درووستکەر(خودا) ــدا زۆر تێکەوتووم , زانست بە پوختى هەموو قسە و ووتەکانى ئایین بەودیوا دەبا و پێچەوانەکەى دەسەلمێنێ , دەبێت بەچى بگەین ؟
Comment لهلایهن DeSian — 27. حوزهیران 2009 @ 10:40
تۆ وەکو مرۆڤ لەنێوان چەندین ڕێگادا بوەستی دەبێت بایی ئەوە لێکدانەوەت هەبێت کەکامیان ڕاستە و کامیان مایەپووچە. هەرچەندە خەڵکێکی زۆر هەیە بەلایانەوە گرنگ نییە هەیە؟ نییە؟
Comment لهلایهن Broosk — 27. حوزهیران 2009 @ 22:50
زۆر ڕاستە کاک سیا , بەڵام من لەخۆمەوە باوەڕێک لەدڵمدایە , ئەبێت درووستکەرێک هەبێت ئەو گەردوونەى کە NASA بە پێشکەوتوویی خۆى %1 ــى دەبینێت , و مرۆڤێک کە بەشێوەیەک درووستکراوە , سەرسامت ئەکات .
ناشزانم بڵێم چى زانستە زۆر واقعى ترە !